ئاگاداری‌یه‌ک له لایه‌ن کاک ئیقباڵ سهفهریههروهک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران زیادتر له دوو ساڵ بوو تۆوشی قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی نیوخۆی و ته‌شکیلاتی ببوو.
ئه‌گه‌ر چی کۆمه‌ڵێکی زۆر له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه و، زۆربه‌ی رێکخراوه کوردستانییه‌کان، نۆینه‌رانی حکوومه‌تی هه‌ریم و پاڕڵمانی کوردستان و زۆر کاسایه‌تی دڵسۆز و وڵات پارێزی ئه‌و نیشتمانه و، که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب هه‌وڵیان دا تا ناکۆکیه‌کانی نیوخۆیی له ڕێگای دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن، به‌ڵام به هۆی دان پێدانه‌هێنان وبه‌هێند نه‌گرتن و بایه‌خ نه‌دان به‌و ناکۆکیانه له لایه‌ن زۆرینه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی حیزبه‌وه، به داخه‌وه ده‌رئه‌نجامی دابڕان و له‌ت بونی حیزبی لێ که‌وته‌وه.
به سه‌رنج دان به هه‌ڵویست گرتنه‌کانی زۆرینه و که‌مینه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی پێش و پاش له‌تبوونی حیزب و به دوای ڕاگه‌یاندنی هێڵه گشتیه‌کاندا له لایه‌ن حیزبی دێموکراتی کوردستان- ئێرانه‌وه، منیش وه‌ک یه‌کیک له ئه‌ندامانی دێرینی ئه‌و حیزبه خۆم له به‌ره‌ی ڕفورمخۆازدا ده‌بینمه‌وه، و سه‌ره‌ڕای پشتیوانی، تێکۆشانی سیاسی خۆم له گه‌ڵ هاوڕێیان وتێکۆشه‌رانی دێرین له حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- ئێران‌دا درێژه پێده‌ده‌م.
ڕێکه‌وت 2007-01-10
ئێقباڵی سه‌فه‌ری